نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٤ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٩٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٧٠ دۆلار و ٣٥ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧١ دۆلار و ٢٩ سەنت بوو. 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بڕیارەکەی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەسەوە هەیە کە بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی (٤٠.٤٦) ملیۆن بۆ هەر بەرمیلێک تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە، بەم پێیەش بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی (٢٠٢٤) بە بڕی (١.٤) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمكردوەتەوە. 


AM:08:54:10/06/2023