لە هەولێر ئاگر لە چەند دوكانێك كەوتەوە و زیانی ماددی لێكەوتەوە

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگر لە چەند دووکانێک کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ شەممە لە شەقامی کۆرنیشی شاری هەولێر ئاگر لە سێ دوکان کەوتوەتەوە کە بەهۆیەوە سێ دوکانەکە و ئۆتۆمبێلێک سوتاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە كاتی گۆڕینی فیولپەمپی ئۆتۆمبێلێكدا كەوتووەتەوە، دوای ڕووداوەکەش ئاگرەکە لە لایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.


PM:12:45:10/06/2023