پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو داده‌به‌زێت

پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق رایدەگەیەنێت" له‌ ڕۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو داده‌به‌زێت". 

عه‌لی‌ عه‌لاق پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بە ئاژانسی‌ فه‌رمی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ عێراق واع)ی ڕاگەیاند" به‌هۆی‌ رێوشوێنه‌كانیانه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوو نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری‌ عێراقی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دادەبەزێت". 

وتیشی‌" ئامانج له‌ دیاریكردنی‌ بڕی‌ دوو هەزار دۆلار وه‌ك به‌رزترین ئاست له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌ ڤیزا كارت و ماسته‌ر كارت رابكێشرێت، رێگرتنه‌ له‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ دۆلاره‌كه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، سووربوونی‌ به‌شێك له‌ بازرگانه‌كان بۆ كڕینی‌ دۆلار له‌ بازاڕه‌ نافه‌رمییه‌كان رووبه‌ڕووی‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاساییان ده‌كاته‌وه‌.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راشیگه‌یاند" دەمانەوێت ئاستێكی‌ هاوسه‌نگ له‌  دراوه‌ بیانییه‌كان دروست بكەین به‌ جۆرێك كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكرێت". 


PM:01:15:10/06/2023