لەسەر گیانلەدەستدانی ئەندامێكی میزۆپۆتامیا، هەدەپە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


پارتی دیموكراتیكی گەلان –هەدەپە رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشە چەكدارییە شەرمەزار دەكەن كە دوێنێ لە شاری سلێمانی ئەندامێكی كرێكارانی میزۆپۆتامیای كردە ئامانج و دوای دۆزینەوەی تاوانباران دەكەن.

هەدەپە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "هێرشە چەكدارییەكەی دوێنێ بۆ سەر حوسێن ئاراسان، ئەندامی كۆمەڵەی كرێكارانی میزۆپۆتامیا لە سلێمانی شەرمەزار دەكەین".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو هێرشە بەشێكە لەو كۆمەڵكوژیەی، كە پێشتر دژی ناگیهان ئاكارسەل و دەیان وڵاتپارێزی دیكەی كورد ئەنجامدراوە".

دوێنێ لە شاری سلێمانی حسێن ئارسان، ئەندامی ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا، دوای ئەوەی تەقەی لێكراو و سێ فیشەكی بەركەوت، پاش مانەوەی كەمتر لە ١٧ كاتژمێر لە نەخۆشخانەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.



PM:04:02:10/06/2023