نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.  

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩٠ دۆلار و ٤٤ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٢٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٨٧ سەنت بوو. 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان بڕیاریان دا، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.


AM:08:51:09/09/2023