نرخی ئەمڕۆی نەوت راگەیەنرا


لە بۆرسەی جیهانی نەوت، یەك بەرمیل نەوت بە ٩٠ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاژانسەكانی تایبەت بە نرخی نەوت بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، یەك بەرمیل نەوت بە ٩٠ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی (تەكساس) بە ٨٧ دۆلار ٥١ سەنتە و بەراورد بە رۆژی شەممە نرخەكەی بە جێگیری ماوەتەوە.

لەم هەفتەیەدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوەی برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند كە ئەوەش بەرزترین ئاستی ١٢ مانگی رابردووی بوو.




AM:09:30:10/09/2023