گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (خەیاڵ) بەشێوەی دەنگ بڵاوکردەوە.
سەنا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب تازەترین کاری هونەری خۆی بە ناوی (خەیاڵ) بڵاوكردەوە كە سێیەم بەرهەمیەتی لە ماوەی ئەمساڵدا پێشكەش بە بینەرەکانی بكات.
تێكست و ئاوازی بەرهەمە نوێکەی سەنا لەلایەن مەتین پەسایەندە دانراوە، فیڤەر کاری ئەرێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە.
سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.