نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.  

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩٠ دۆلار و ٧٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٦٥ سەنت بوو. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٣٨ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٧٢ سەنت بوو. 

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان بڕیاریان دا، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.


AM:08:45:11/09/2023