نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.  

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩٠ دۆلار و ٩٧ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٦٤ سەنت بوو. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٦٩ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٧ دۆلار و ٢٩ سەنت بوو. 

گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان بڕیاریان دا، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.


AM:09:05:12/09/2023