ڕۆژنامەی سپۆرت بیلد، بە بشتبەست بە زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت ئاشکرای دەکات، یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی سەرەتایی لەگەڵ مباپێ واژۆ بکات.
بە قسەی سەرچاوەکە پاریس هێشتا بە هەموو توانایەوە هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی مباپێ دەدات، کە لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت، ئامانجەکەش ئەوەیە کە ناچار نەبێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا مباپێ بە خۆڕایی ڕادەستی ڕیال مەدرید بکات.
ڕیال مەدرید بەنیازە لە مانگی یەکی ساڵی 2024 گرێبەستی سەرەتایی لەگەڵ مباپێ ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی بتوانێت بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر ڕوو لە ریزەکانی بکات، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت.
بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، بەپێی زانیارییەکان یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری داوە نزیکەی 233 ملیۆن یۆرۆ لە شێوەی مووچە و پاداشتدا تەرخان بکات و ئەم پارەیە لە ساڵانی داهاتوودا بە مباپێ دەدرێت.