سبەینێ لە دوو پارێزگای عێراق دەكرێتە پشوو
بەبۆنەی یادی كۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، سبەینێ لە پارێزگاكانی عێراق دەكرێتە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە پارێزگای نەجەف، سبەینێ پێنج شەممە وەك پشووی فەرمی راگەیەندرا، دواتر پارێزگای میسانییش پشووی فەرمی راگەیاند.
راگەیاندنی پشووی فەرمی لە پارێزگاكانی عیراق، بەبۆنەی یادی كۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) كە لە ٢٨ی مانگی سەفەردایە.
PM:02:04:13/09/2023