وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان ( ماوە بۆ درێژکراو)، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی و چەند بەرپرسێکی تر ئەمڕۆ ١٤ ی ئەیلول گەیشتنە بەغدا.
وەفدی هەرێم جگە لە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، هەریەک لە ئاواتی شێخ جەناب وەزیرای دارایی و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکدێت و، بڕیارە لەگەڵ سودانی سەرۆک وەزریران و بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆببنەوە.
خەڵکی کوردستان چاوەڕێ ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی مووچە و شایستەی دارایی هەرێم، چاودێران پێیانوایە ئەمە دوا سەردانی وەفدی هەرێم دەبێت لەسەر ئەم پرسە، گەر ئەنجامێکی پۆزەتیڤی نەبێت، هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداو ئەزموونی ٣٢ ساڵەی هەرێم جێدەهێڵێت.