ڕەنگە یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی فەزیحەیەکی گەورەی بێ ئەخلاقی ببێتەوە

بەشێک لە یاریزانانی ڕیال مەدرید بەهۆی ئاشکراکردنی نهێنی پەیوەندی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی کەم تەمەن دەستگیرکراون.

 چەند خولەکێک لەمەوبەر ڕۆژنامەی ئەلکۆنفیدێنساڵی ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە دەکرێت ئەمساڵ بۆمبێک بێت، ئەویش دەستگیرکردنی بەشێک لە یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدە بەهۆی ئاشکراکردنی نهێنییەکانی پەیوەست بە پەیوەندی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی کەم تەمەن.

 هەواڵەکە بەخێرایی لەنێو ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاوبووەوە، بەڵام هەمان ڕۆژنامە ڕایگەیاندبوو، ئەگەر تیپی یەکەم یان یەکێک لە پلە باڵاکانی یانەکە بوایە، یەکسەر ڕوون دەبووەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو هەواڵە پەیوەندی بە یاریزانانی ئەکادیمیای ڕیاڵەوە هەبێت و... گەنجەکان، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک و تەنانەت ئینکارییەک لەلایەن یانەکەوە نەبووە.

 ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: یانەی شاهانە یانەیەکی گەورەیە، ئەگەر بابەتەکە پەیوەندی بە تیپی یەکەم یان یەکێک لە پلە باڵاکانی یانەکەوە هەبووایە، ئەوا ڕێکاری دەستبەجێ دەگیرایەبەر، بەڵام پێدەچێت کردەوەیەکی تاکەکەسی بێت لەلایەن کەسێکەوە لە ئەکادیمیا، بۆیە چاوەڕێ دەکەین”.


PM:09:34:14/09/2023