گۆرانیبێژی دیاری کورد لەنجە عەلی لە ساڵیادی لە دایكبونیدا ڕایدەگەیەنێت" ئەمساڵ خودا نرخی ژیانی فێرکردم، ژیان چەند نازدارە".
لەنجە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی" ئەمساڵ وەک ساڵەکانی تر پەرۆشی زیادبونی تەمەنم نییە، یان بیر لەوە بکەمەوە بزانم چیم کردوە چیم دەستکەوتوە، بە پێچەوانەوە ئەمساڵ سوپاسگوزارم کە خودا چەند ئەزمونێکی سەختی پێ بەخشیم کە پێشتر نە ھەستم پێکردبوو نە لێیشی تێ ئەگەشتم".
دەشڵێت" سوپاسی پەروەردگار ئەکەم کە ھێشتا لە ژیاندام، دەتوانم نان بخۆم، ئاو بخۆم، بخەوم، ھەستم، سوپاسگوزارم کە ساتەکانم لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر دەبەم، ئەمساڵ خودا نرخی ژیانی فێرکردم، ژیان، چەندنازدارە ھەموو چرکەکانی، رۆژی لەدایک بونم پیرۆز بێت، ئەمساڵم پربێت لە خۆشی و تەندروستی".
لەنجە عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکە گۆرانی دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی ١٦ گۆرانی بڵاوکردۆتەوە، لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.