چاڤی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا هەواڵێکی خۆشی بۆ هاندەران لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی راگەیاند.
چاڤی وتی :" باسم لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ دیکۆ و سەرۆک لاپۆرتا و پێشتریش لەگەڵ ماتیۆ ئەلیمانی کراوە، هەروەها دەبێت ڕاهێنەر ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات پەیوەندی بە بەدەستهێنانی سەرکەوتن و نازناوەکانەوە هەیە نەک گرێبەستی درێژخایەن هەرگیز نابمە کێشە بۆ یانەکە، لە ئێستادا دڵخۆشم و پڕۆژەکەش بەردەوامە. چەند ڕۆژێکی تر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم ڕادەگەیەنرێت.
چاڤی دواتر وتی : "ئەگەر شتەکان بە باشی بەڕێوە بچن، ڕۆناڵد ئاراوخۆ لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە و گوندۆگانیش تووشی لێدانێک بووە، دوێنێ مەشقی کرد و دەبینین ئەمڕۆ چ هەستێکی هەیە، پێویستە سبەی لەگەڵمان بێت".
چاڤی لە کۆتایدا وتی : شتێکی پێکەنیناوییە کە من پاڵێوراو بووم بۆ خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر. ئێوەی ڕۆژنامەنووسان بەردەوام ڕەخنەتان لێدەگرتم، بۆیە سەرم سوڕما کە لەنێو کاندیدەکاندا بووم".