ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩٤ دۆلار و ٢٧ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٣ دۆلار و ٧ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٩١ دۆلار و ٢٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ١٦ سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان بڕیاریان دا، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.