"نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت"

ڕاوێژكارێكی دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەم نزیكانە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزین بەخۆوە دەبینێت". 
 
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (غەد پرێسی) راگەیاندووە" حكومەتی عێراق بڕێكی زۆر یەدەگی دراوی بیانی هەیە كە بەشی پڕكردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ دەکات".
 
وتیشی" بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە سنوردارکردنی حەواڵەوە هەیە، نەك نەبوونی یەدەگی دراو، ئەو دۆخەش كاتییە و چارەسەر دەكرێت".
 
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێت، بە تایبەتی ئەگەر كێشەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەبارەی حەواڵەوە چارەسەربكرێت. 

دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی بەسەر چەند بانکێکی دیکەی عێراقدا کرد، بە مەبەستی سنورداركردنی قاچاخی دۆلار لە وڵاتەكەدا. 


PM:12:47:16/09/2023