ئەنچیلۆتی ئاشکرای کرد بۆچی ڤینسیۆس زیاتر لە سێ کاتژمێر گریاوە

دوای ئەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید لە ڕیزی ١٢ پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترینەکانی فیفا  "زە بێست" نەبوو، کارلۆ ئەنچیلۆتی دڵتەنگی ئەستێرەی یانەکەی ئاشکرا کردوو رایگەیاند زۆر گریاوەو دڵتەنگ بووە.


ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد لە گەڕی چوارەمی لالیگا رایگەیاند : " قسەم لەگەڵ ڤینسیۆس کردووە، ئەو ڕۆژە بینیم  لە ژووری جلگۆڕین دەگریا، سێ چوار کاتژمێر گریاوە دوای ئەوەی ناوی لە لیستەکەدا نەبوو.


لەسەر پێکانەکەی ڤینسیۆس ئەنچیلۆتی وتی: ئێستا نازانم، ڕاستییەکەش ئەوەیە کە زۆر بە باشی چاک دەبێتەوە، پێویست ناکات ناچاری بکەین بۆ چاکبوونەوە، شوێنی پێکانەکە باشە و دەستی کردووە بە زیادکردنی چڕی کارەکان، دواتر هەفتەیەک دەست دەکات بە ئەنجامدانی هەندێک ڕاهێنان لەگەڵ تیمەکە، پێموایە زووتر چاک دەبێتەوە لەو شەش هەفتەیەی کە "ئەوان دەربارەی ئەویان گوتووە".


PM:02:42:16/09/2023