داهاتووی ئەلۆنسۆ لەگەڵ لیڤەرکوزن یەکلابووەوە

سەرۆکی یانەی بایر لیڤەرکوزن کۆتایی بەو مشتومڕانە دەهێنێت کە لە دەوری ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری تیپەکەیدا دروستبووەو مانەوەی رادەگەیەنێت.

 فێرناندۆ کارۆی سەرۆکی یانەی بایەر لیڤەرکوزن کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە ئارەزووی یانەکانی دیکە بۆ گواستنەوەی  چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری تیپەکە.
 کارۆ وتی:" من قبوڵ دەکەم کە ئاواتەکان لە یانەکانی تر بەرز دەبنەوە کاتێک سەرکەوتن بەدەست بهێنین، ڕاهێنەر ڕێگە نادات ئەم هەموو قسەیە سەرقاڵی بکات لە سەرنجی خۆی، لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک خەمی ئەوە نییە کە لە ساڵێک و دوو ساڵ و سێ ساڵدا چی ڕوودەدات.
 کارۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەست بە گەشبینی دەکات، چونکە تیپەکە سوود لە ئەزموونە گەورەکەی ئەلۆنسۆی پیشەگەری پێشوو وەردەگرێت.

 لە قسەکانیدا لەسەر ئەلۆنسۆ بەردەوام دەبێت و دەڵێت: ئەو ڕاهێنەرێکە وەک یاریزانێک هەموو شتێکی بردووەتەوە و دەزانێت چیمان پێویستە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ئەزموونەکەی تەنها لە یەک خولەوە وەرنەگیراوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە دەنگۆی ئەوە هەیە هاوینی داهاتوو ببێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید،ئەمەش بەپێی زانیاری رۆژنامە ئیسپانیەکان.


PM:05:46:17/09/2023