کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە و نرخی دۆلاری ئەمریکیش بەرامبەر بە دینار گۆڕانكاری بەرچاوی بەسەردا هات و بهرزبوونهوهی زیاتری بهخۆیەوە بینی.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٣ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٢٤ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.
دوێنێش بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە کە ٢٥ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشرا.
هەروەها لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٧ هەزار و ٦٥٠ دیناری عێراقی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.