نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دوای كردنەوەی بازاڕی دراو، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٤٠٠ دینار، دوێنێ بەیانی بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٦٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ هەزار و ٣٥٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢ هەزارو ٧٠٢ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ١٩٥ دینار.


AM:10:16:19/09/2023