بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٩ - ١٠)کمە.
هەروەها بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر (٣٧) پلە، سلێمانی (٣٦) پلەى سیلیزى، دهۆک (٣٧) پلە، کەرکوک (٤٠) پلە، هەڵەبجە (٣٨) پلە، زاخۆ (٣٨) پلە، حاجی ئۆمەران (٢٦) پلەى سیلیزى و گەرمیان (٤١) پلەى سیلیزى دەبێت