لەشاری هەولێر پیاوێك لە ماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی داد دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان "درەنگانی شەوی ڕابردوو كەسێك لە ماڵەكەیدا بەكوژراوی دۆزراوەتەوە و دواتریش تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە".
هەر بەپێی زانیارییەكان، تائێستا لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە بەردەوامن و هێزە ئەمنییەكانیش هیچ رونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە نەداوە.