پلەکانی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو بەرزدەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات پلەکانی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک بەرزببنەوە.

کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەم شێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت 
خێرای با، لەسەرخۆ ١٥-١٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت. 

سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکاندا.
خێرای با، لەسەرخۆ-مامناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:٣٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک:٣٨  پلەی سیلیزی
کەرکوک:٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٣٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٣٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی
سۆران:٣٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤١ پلەی سیلیزی



AM:11:49:21/09/2023