دادگای فیدراڵی داوایەکی دژی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە رەتکردەوە

دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ ٢١ی ئەیلول ئەو داوایەی مستەفا سەندی پەرلەمانتاری شیعەی عێراقی رەتکردەوە کە لە دژی ناردنی ٧٠٠ ملیارە کە بۆ هەرێم تۆماری کردبوو.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، "دادگای باڵای فیدڕاڵی داواکاری پەرلەمانتار موستەفا سەنەدی رەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ راگرتنی کارکردن بە هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ٢٣٥٠٠ و ٢٣٥٢٠ لە ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکومەتی هەرێم."

حكومەتی عێراق رۆژی یەک شەممەی رابردوو بڕیاری لەسەر ناردنی ٢ ترلیۆن و ١ ملیار دیناری بۆ هەرێم بە سێ وەجبە دەکرد و هەر ئەو رۆژەش بە سێ بانکی عێراق راگەیاندرا، دەستبکەن بە رێکاری ناردنی پارەکەو، ئەمڕۆش ٢١ ی ئەیلول ئەو بانکانە رێوشوێنی خۆیان دەگرنەبەر و یەک شەممەی داهاتوو، وەجبەی یەکەمی پارەکە کە ٧٠ ملیارەو دەنێرێت و هەرێم مووچەی مانگی ٧ دابەشدەکات. 



PM:12:41:21/09/2023