هەفتەی داهاتوو ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت" ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجامی زانكۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت". 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە" رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەكانی وەرگرتنی دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤) ڕادەگەیەنرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، لە یەكی تشرینی یەكەم دەست دەكرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەكەم لە زانكۆكان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانكۆكانیان بكەن.


PM:04:01:21/09/2023