وتەبێژی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکانی دادگا لە دۆسیەی کۆبانێدا سیاسین و دان بەو بڕیارانەدا نانێن، و وتیشی" سبەش لە ئەدەنە، دیاربەکر لە ئیستانبوڵ گردبوونەوەی جەماوەری دەکرێت".
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو بڕیارانەی لە دۆسیەی کۆبانیدا دراون سیاسین و ئێمە دان بەو بڕیارانەدا نانێین، ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ گردبونەوەیەکی گشتی لە ئەدەنە، ئیستانبوڵ و دیاربەکر ڕێکدەخەن و بانگهێشتی هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی دەکەن".
دەشڵێت" ئەمە حاڵەتێکی تۆڵەسەندنەوە و دووبارە یاریکردنەوە بووە، ئەو لێدوانانەی وەک لایەنێک سەبارەت بە دۆسیەی کۆبانی لە سەرەتای دۆسیەکەوە داویانە، شوێنی پێویستیان لە ڕای گشتیدا نەدۆزیوەتەوە".
وتەبێژی دەم پارتی راشیگەیاند" بڕیارەکانی دادگا هیچ هاوتایەکی یاسایییان نییە، لە کەشێکی وادا دەتوانین باسی چ جۆرە نەرمکردنەوە و ئاساییکردنەوەیەک بکەین؟ تەنانەت دادگا ڕێگەپێدراوەکانیش نەیانتوانی پەیوەندییەک لە نێوان ئەو کەسانەدا دروست بکەن کە لە ناڕەزایەتییەکانی کۆبانێدا گیانیان لەدەستداوە کە لەم دۆسیەیەدا دادگایی کران".
ئایشەگوڵ دۆغان، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو پۆستانەی دەسەڵات دوای بڕیارەکان دەیدەن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دۆسیەکە بە پاڵنەری سیاسی درێژە پێدەدرێت، وتیشی" فەلسەفەی سیاسەتی پارتێک دادگایی دەکرێت، تۆڵەی پرۆسەی چارەسەرکردن دەکرێتەوە، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن لە کاتی گەیشتنیان بۆ ئێرە خەباتێکی یەکگرتووتری دانابا، ئەمڕۆ سیاسەتمەدارانی هەدەپە لە زیندان دەبوون؟".
ئەمە لەکاتێکدایە، کە دوێنێ پێنج شەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤، دادگای تورکیا بەهۆی ئەو خۆپێشاندانانەی کە نزیکەی هەشت ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵدا و لە دژی گەمارۆی شاری کۆبانی لەلایەن داعشەوە، سزای ٤٢ ساڵ زیندانی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان دا سەپاند.
هەروەها لە کۆتا دانیشتنی یاسایی دۆسیەی کۆبانێ، دادگای ئەنقەرە ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردینی و ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە دا سەپاند.