مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٤٩) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کرد و رایگەیاند" لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە بۆنەی(٤٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤