وێنە.. خانمە ئەکتەرێک بۆ جاری چوارەم لە هاوسەرەكەی جیادەبێتەوە

لە ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە جیابوونەوەی ئەکتەری ناسراوی میسری نێلی کەریم لە هاوسەرەکەی، هیشام ئاشوور یاریزانی پێشووی تێنس، دوای ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیرییەکەیان تەنها بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو بەردەوام بوو.

دوای دەنگۆی جیابونەوەی نیلی كەریم و هاوسەرەكەی هاشم عاشور بڵاوکرایەوە، ئەو خانمە هونەرمەندە هەواڵی جیابوونەوەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند" هەموو شتێک قسمه‌ت و نسیبه‌، و نسیبی نێوانماندا کۆتایی هاتووە". 

نیلی تائێستا هۆکاری جیابوونەوەی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ڕانەگەیاندووە و و پێی باشە کە وەک بابەتی تایبەت بێت بۆ ئەوان، هاوکات هیشام ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بدات. 

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ نیلی كەریم كە پێشتر سێ جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە، بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی تێنس، هیشام عاشور ئەنجامدا و یەکەم دەرکەوتنیان پێکەوە لە بەرنامەیەکدا بوو لەگەڵ ڕۆژنامەنووس مونا شازلی لە کەناڵی سی بی سی. 

نیلی ساڵی ١٩٧٤ لە دایکبووە، یه‌كێكه‌ له‌ ئەکتەرە دیارەکانی میسر و خاوه‌نی چوار منداڵه‌، لە ئێستاشدا سه‌رقاڵی وێنەگرتنی فیلمێکی نوێیە بە ناوی (هابی بیرپ دای) کە لە نووسینی محەمەد دیاب و ساره‌ جه‌وهه‌ره‌ و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند تیایدا ڕۆڵیان گێڕاوه‌.

هەروەها هیشام عاشور بە یەکێک لە یاریزانە لێهاتووەکانی تێنس دادەنرێت لە جیهاندا و لە ڕیزبەندی ١٠ باشترینەکانی یارییەکەدا هاتووە دوای وازهێنان لە یارییەکە لە ئەمریکا نیشتەجێ بووە و ئەکادیمیایەکی تێنسی لەوێ دامەزراندووە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی کۆرۆناوە جارێکی تر گەڕایەوە بۆ میسر.

دوای گەڕانەوەی هیشام عاشوور بۆ میسر، لەگەڵ ڕامی عاشووری برای پاڵەوانی جیهان، چەندین ئەکادیمیای تێنسیان لە میسر دامەزراند و چەندین وۆرک شۆپی نواندنیان لە هۆلیوود ئەنجامداوە و لەوێش بەشداری کارەکانیان کرد.

هاوکات بەشداری لە کارێکی هونەریدا کردووە لە میسر کە زنجیرەی (جەنگی ناوخۆ) یە لەگەڵ یوسرا لە مانگی ڕەمەزانی ڕابردوودا پەخشکرا. 


PM:05:56:02/06/2024