وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دوای ئەو کەسانەوەن کە لەبەغدا ریستورانت و کۆمپانیا ئەمەریکییەکانیان کردە ئامانج و لە کاتی گرتنیاندا بڕیارە بە یاسای تیرۆر دادگاییان بکات.
دوێنێ ٦ ی حوزەیران ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" نیگەرانین لەوەی ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی گوێڕایەڵی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق نەبن و بەشداری لە کردەوەی توندوتیژی و ناسەقامگیری لە عێراق و سوریادا دەکەن".
وتیشی" هێرشەکان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کارمەندانی سوپای عێراق و شوێنە بازرگانییەکان پێشێلکردنی ئاسایش و ئابووری عێراقە".
تا ئێستا حکومەتی عێراق رایانەگەیاندووە چەند تۆمەتباری دەستگیرکردووەو سەر بە چ لایەنێکن، تەنها هێندە نەبێت کە بە یاسای تیرۆر دادگاییان دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە بەشێک لە هێرشبەرەکان سەر بە ئامێرێکی ئەمنی بوون و دەڵێت، "بەداخەوە بەشێکیان سەر بە یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکانن”، هەروەها بەشداریکردنیان لەو هێرشانەدا ”بە بیانووی… زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا”، و ئاماژەی بەوەدا کە "بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەستگیرکراون بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگا کارامەیان بکرێت."
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەو شوێنانە کردووە کە هێرشیان کراوەتە سەرو دەڵێت، "ڕووداوەکانی تێکدان و فڕێدانی بۆمب لە بەغدا بریتی بوون لە چێشتخانەی KFC، چێشتخانەی Jelly House Lays، پەیمانگای Cambridge لە ناوچەی شەقامی فەلەستین، هەروەها چێشتخانەی KFC و کۆمپانیای Caterpillar لە ناوچەی قەرەدا لە… جادریە لەلایەن کەسانی سواری ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەوە”، و ڕوونیکردەوە کە "تیمەکانی ناویان هێناوەتە ئاراوە”. "دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار کە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە لەگەڵ کۆمەڵێک تۆمەتباری هەڵهاتوو بەشدارییان کردووە لە کردەوەی تێکدان و هێرشکردنە سەر کۆمپانیا و چێشتخانە ئەمریکییەکان."