"گروپێکی چەکداری عێراقی خرایە لیستی تیرۆرەوە"

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت" گروپی چەکداری ئەنساروڵا ئەوفیای عێراقی خراوەتە لیستی تیرۆرەوە". 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" حەیدەر غەڕاوى ئەمیندارى بزووتنەوەى ئەنسارولا ئەوفیای عێراقى خراوەتە ناو لیستى تیرۆرەوە". 

دەشڵێت" ئەم گروپە میلیشایەكی هاوپەیمانی ئێرانە و تۆمەتبارن بە هێرشکردنە سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتى دژ بە داعش لە عێراق و سووریا". 

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە" ئەم گروپە چەندین جار بەرپرسیارێتی خۆیان لە دەیان هێرشی ئەم دواییەی دژی کارمەندانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و سوریا راگەیاندووە". 


AM:09:10:18/06/2024