کەنەدا سوپای پاسدارانی ئێرانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند

کەنەدا سوپای پاسدارانی ئێرانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند و داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد ئێران جێبهێڵن".

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە " حکومەتی کەنەدا بە فەرمی ڕایگەیاند کە سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند".

ئاماژەی بەوەشداوە کە دۆمینیک لیبلانک، وەزیری ئاسایشی گشتیی کەنەدا، ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم کامێراکانی تەلەفزیۆن ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتویەتی لە ئەنجامی ئەم بڕیارە، فەرماندە و هێزەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی چوونیان بۆ ناو خاکی کەنەدا قەدەغە دەکرێن و ئەگەر لەم وڵاتە بن ، لەوانەیە لێکۆڵینەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بکرێت و ئەگەر پێویست بوو دەربکرێن.

مانگی ئازاری رابردوو پەرلەمانی کەنەدا داوای لە حکومەت کردبوو هەنگاوی بەتیرۆریست ناساندنی پاسداران بگرێتەبەر.





PM:09:52:19/06/2024