لەبارەی ئەو حاجیانەی لە سعودیە گیریان خواردبوو بڕیاردرا

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" رەزامەندی وەرگیراوە بۆ گەڕانەوەی ئەو حاجییانەی لە سعودیە گیریان خوارد بوو". 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ رایگەیاند" ئەو هاوڵاتییانەی بە ڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعودیەیان كردووە و گیریان خواردووە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێگای پاسی تایبەت لە هەولێر، دهۆك و سلێمانییەوە ئەو هاوڵاتییانە دەگەڕێندرێنەوە و دەتوانن پەیوەندی بە خاوەن كۆمپانیاكانیان بكەن تاوەكو پاسیان بۆ دابینبكەن.


PM:04:19:21/06/2024