وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" سبه‌ینێ سێشەممە هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت".
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سبەینێ هەڵبژاردنی ئۆرگانەكانی پارتی بەڕێوەدەچێت، بۆ هه‌ر مه‌كته‌بێكی رێكخستنی پارێزگایه‌ك، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دروستكراوه، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ١٧ لق به‌شدار ده‌بن و چه‌ند رۆژێكیش ده‌خایه‌نێت".
وتیشی" هه‌موویان له یه‌ك كاتدا ده‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردن بۆ ستافی ئۆرگانه‌كان له بنكه‌وه تا سه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات".
لەبارەی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانەوە، وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی وتی" تا ئێستا كاتێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیارینه‌كراوه، هه‌ر كات وادەکەی دیاریكرا، ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت و هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".