کادرێکی باڵای پارتی: ژێر بەڕە دەخەمە سەربەڕە

، کادرێ کیباڵای پارتی دیموکراتی کوردستان  لەسنوری لقی ٢٢ی پارتی لەگەرمیان دەڵێت "بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و شەهیدان و پارتیە خیانەت لێ کراوەکان، دووسبەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبەردەم کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال یان لەسەر مەزاری شەهیدانی ئەنفال لە ناحیەی ڕزگاری دەبەستم دژی دەست تێوەردانی چەند جاش و کوڕەجاشێک لە کۆنفرانسی ئۆرگانەکانی پارتی لەگەرمیان بەگشتی و لە ناحیەی ڕزگاری بەتایبەتی".

ئەرسەلان محمد ڕۆستەم کادیری باڵای پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" شتی ژێر بەڕە دەخەمە سەر بەڕە" و داوا لە کادرانی پارتی و کەس و کاری شەهیدان و  ئەنفالکراوەکان دەکاتم ئامادەبن لەو نارەزایەتیەی ئامادەکاری بۆ کردوە".

ئەوەشی خستوتەڕو" دوو سبەی خشتەی زنجیرەیەک کۆڕوسمینارو کارو جالاکی دژی خۆفرۆشان ڕادەگەیەنێت".

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتی لە چەندان شوێنی هەرێم بەتایبەتی ناوچەکانی سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجەو سەیدسادق بارگرژی لەنێوان کادیرانی ئەو حزبە دروستبووە.



PM:10:38:28/06/2024