بە بێ بەشداری پارتی قائیمقامی شنگال و مەخموور و ١٢ بەرپرسی دیكە هەڵبژێردران

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ‌ فراكسیۆنی (پارتی) و فراكسیۆنی (نینوا لاهلها) كۆبووەوە و قائیمقامی شنگال و مەخموور و ١٢ بەرپرسی ئیداری دیكەی ناوچەكەیان هەڵبژارد.

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڵاویكردەوە، سەیدۆ خەیری ئەحمەد بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن وەک قائیمقامی قەزای شنگاڵ هەڵبژێردرا.

– سەردار حەمەد بۆ قائیمقامی مەخموور.

– سامر یوسف، بە قایمقامی قەزای حەمدانیە

– خەلیل هابش بە قائیمقامی تەلەعفەر.

– ڕەعد ناسر بە قائیمقامی تلکێف

– عەلی ساڵح مازی بە قائیمقامی حەزەر.

– غالب عەلی بە بەڕێوەبەری ناحیەی قەراج.

– فەلاح قەنبەر، بە بەڕێوەبەری ناحیەی بەرتڵە.

– عوبەید خەلیل ئەحمەد بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار.

– عەلی محەممەد جدەیەع بە بەڕێوەبەری ناحیەی شۆرە.

– ئوسامە شاهر بە بەڕێوەبەری ناحیەی گەیارە.


PM:07:16:02/07/2024