٩ کەس بەتۆمەتی " تیرۆر" دەستگیردەکرێن


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی ( ٩ ) کەسی بە گومانی " تیرۆر"دەستگیرکردو رایدەگەینن ئەمانە چەکداری گروپی  (داعش) بوون. 

لە راگەیاندنەکەی ئاسایشدا هاتووە " دوای بەدەستهێنانی زانیاری وردی هەواڵگری لەسەر ( ٩ )ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش، کە بەمەبەستی خۆحەشاردان نیشتەجێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا سەرجەمیان دەستگیربکرێن". 

هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیکردەوە کەتۆمەتباران چەکداری ئەو گرووپە " تیرۆریستی یە" بوون و بەشداریی چەندین کاریان کردووەو  داواکراون بە ماددەی ( ٤ )لەیاسای تیرۆر، لە ئێستادا سەرجەمیان ڕادەستی یاسا کراون.

راگەیاندنەکەی ئاسایش ئاماژە بۆ شوێنی دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە نەدراوە. 



PM:11:21:03/07/2024