چوارچێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ سەرۆکی پارتی جەختمان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە

سەرۆکی پارتی بەشداری کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد لە بەغدا و لە کۆبوونەوەکەدا  و جەختیان لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کردەوە.

سەرۆکی پارتی لە بەغدا لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆتایی چوارچێوەی هەماهەنگی،لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی، پرسی بوونی هێزی هاوپەیمانان، بابەتی نەوت، بودجە، شایستە داراییەکان و چۆنیێتیی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران "بە وردی بیروڕای لەسەر ئاڵوگۆڕ کرا''.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە"گرنگی یەکهەڵوێستی نیشتیمانیی لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە بەرژوەندی عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کراوەتەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە " بەشداربووانی کۆبوونەوەکە رێکەوتوون لەسەر گرنگی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی و گۆڕانی پەیوەندییەکانیان بۆ پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای رێزگرتنی و بەژوەندی هاوبەش".

هەروەها هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە بەردەوامبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، بەپشتبەستن بە دەستوور و یاساکان".




AM:09:38:04/07/2024