دەنگدان لە هەڵبژاردنی بەریتانیا کۆتایی هات، پێشبینی دەکرێت پارتی کرێکاران سەرکەوتنێکی مێژووی بە دەستبهێنێت
وێنەی کیر ستارمر سەرۆکی پارتی کرێکاران و سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا
کەمێک لەمەوبەر کاتژمێر ١٠ بە کاتی گرێنچ و ١٢ بەکاتی عێراق دەنگدان بۆ پەرلەمانی بەریتانیا کۆتایی هات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد، لە کاتێکدا هەموو پێشبینیەکان ئاماژە بۆ سەرکەوتنێکی گەورە بۆ پارتی کرێکاران دەکرێت بەسەر پارتی پارێزگاراندا.
پێشبینیەکانی هەڵبژاردن لە بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی کورسییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بگاتە ٤١٠ کورسی بەرامبەر ١٣١ کورسی بۆ پارتی پارێزگاران، لیبراڵییەکان ٦١ کورسی و نەتەوەیی ئیسکوتلەندی ١٠ کورسی و چەند حزبێکی بچووکیش ٥ کورسی بهێنن. لەماوەی ١٩ ساڵدا پارتی کركارانی بەریتانی سەرکەوتنی گەورەی لەمشێوەیەی بە دەستنەهێناوە.
ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە کە پارتی کرێکاران سەرکەوتن بە دەستدەهێنێت، بە گەورەترین سەرکەوتن لەم سەدەی ٢١ دا هەژمار دەکرێت بۆ پارتی کرێکاران بەسەر پارتی پارێزگاراندا.
بەم پێیە سەرکردەی پارتی کرێکاران کیر ستارمر دەبێتە سەرکۆک وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا.
سەرکەوتنی پارتی کرێکاران تێکڕای سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە دەگۆڕێت، لە سیاسەتی دەرەوەو پرسی یەکێتی ئەوروپا کە لەسەردەمی حوکمی پارێزگارەکاندا ئەو وڵاتە چووە دەرەوە، جارێکی تر دێتەوە بەر رۆژەف.
لە پرسی کۆچدا بە گشتی پارتی کرێکاران سیاسەتیان نەرمترە لە پارتی پارێزگاران و ئەگەر زۆرە کێشەی ناردنی پەنابەران بۆ وڵاتی رواندا بەتەواوی دابخرێت.
AM:12:38:05/07/2024