چوار کەس بە ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی چوار کەسی ڕاگەیاند کە بڕی ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیراوە. 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٥ی ٢٠٢٤ تاکو ٣ی ٧ی ٢٠٢٤ تیمەکانمان لە دوو چالاکیدا توانییان چوار تۆمەتبار کە کاری گواستنەوە و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو دوو چالاکیەدا بڕی ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕاشیگەیاند" هەر چوار تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان". 


AM:10:39:10/07/2024