بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەوام ڕاگیرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما، لە چەند پارێزگایەکی عێراق بۆ سبەی پێنج شەممە دەوام ڕاگیرا. 

پارێزگاکانی بەسرە و میسان و دیوانیە و موسەننا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٤ بڕیاریاندا سبەی پێنج شەممە دەوامی فەرمی ڕابگرن، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە. 

هەروەها هەریەک لە پارێزگاکانی زیقار و واست و بابل و نەجەف بریاریاندا دەوامی فەرمی سبەینێ ڕابگرن. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، سبەینێ پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشووی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک کە دەگاتە (٥٠) پلەی سیلیزی. 


PM:01:00:10/07/2024