بانکى ناوەندى دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٦٩١ هەزار و ٦٦٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ٢٤٧ ملیۆن و ٧٠١ هەزار و ٦٦٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ١٦٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا. 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:01:20:10/07/2024