وێنە و ڤیدیۆ.. بەهۆی بۆردوومانی تورکیا خەڵک رێگەی سەرەکی دێرەلۆک بۆ ئامێدیان داخست

بەهۆی بووردومانی سوپای تورکیە بۆسەر گوندەکانی قەزای ئامێدی رێگای سەرەکی دێرەلوک بۆ ئامێدی لەلایەن خەڵکی گوندی گۆهەرزێ بەربەست کراوە.

پەیامنێری (سپی) رایگەیاند" بەهۆی بۆردوومانی سەنتەری گوندی گوهەرزێ لەلایەن سوپای تورکیاوە، خەڵکی گوندەکە بەهۆی مەترسی بۆسەر ژیانیان هاتوونەتە دەرەوە و ماوەی یەک کاتژمێرە رێگەی سەرەکی لە نێوان ناحیەی دێرەلوک و شیڵادزێ بۆ قەزای ئامێدی گیراوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە" لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە سەنتەری گوندی گوهەرزێ ١٣ تۆپ و لە دەوروبەری گوندەکەش ٢٥ تۆپی تورکیا هاتوونەتە خوارەوە، و هەر ئەمساڵ لە ماوەی مانگێکدا نزیک ٩ جار ئاگر لە زەوی وزاری گوندی گۆهەرزێ کەوتە خوارەوە و بەسەدان دۆنم سوتاون".

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن : https://t.me/speemedia



PM:02:14:10/07/2024