بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی رایگەیاند" یەک کۆ نیوەمان هەیە و ئومێدمان وایە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بێتە پاڵمان".
قەحتان وەنداوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت" یەک کۆ نیوەمان هەیە و ئومێدمان وایە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بێتە پاڵمان. کەرکووک تایبەتمەندیی هەیە، رێککەوتنەکە نیمچە فەرمییە و واژۆ نەکراوە. مانگێکمان ماوە، لەئەگەری رازینەبوونی یەکێتی بۆ هاتنە پاڵ کوتلەکە، بەدڵنیاییەوە ئەو کوتلە سیاسییە دەتوانێ حکومەتەکە پێکبهێنێت."
تا ئێستا بەرامبەر ئەم هاوپەیمانێتییە پارتی و یەکێتی هیچ راگەیاندنێکیان بە فەرمی رانەگەیاندووە.
ئەم پرۆژەیەی بەرەی تورکمانی ئاماژەی بۆ دەکات، پۆستی پارێزگار بە نۆبە بۆ هەر سێ پێکهاتەکە دەبێت، هەرچی یەکێتییە رازی بووە بە وەی لەگەڵ عەرەبدا دوو ساڵ دوو ساڵ پۆستەکە بەڕێوە ببەن و، بۆ رێککەوتن لەسەر یەکێک لەم پرۆژانە تەنها مۆڵەتی مانگێک هەیە.