ئەم بەیانییە ئۆتۆمبیلی بەرپرسی لقی ٢٢ ی پارتی لەکەلار، ئەکرەم ساڵح ئاگری تێبەربوو، ئەو بەپرسە دەڵێت" کارێکی تیرۆریستییەو لە دوورەوە لە رێگای کۆنترۆڵەوە کراوەمەتە ئامانج".
ئەمڕۆ دوو شەممە لەبەر ماڵەکەی خۆیدا لە کەلار ئۆتۆمبیلی لاندگرۆز ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی ٢٢ ی پارتی ئاگری گرت و سوتا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دەڵێت " گومانم هەیە كە لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵەوە و لە دوورەوە كە چاودێریم كرابێت، ئۆتۆمبێلەكە تەقێندرابێتەوە."
ئەكرەم ساڵح، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی"هەموو ئاماژەكان ئەوە بوو كە چاودێریی من كراوە، پێشتر ئۆتۆمبێلەكەم لە ماڵەوە بوو، شۆفێرەكەم هێنابوویە دەرەوە و نزیكەی چارەگێك لە دەرەوە بوو، لەو كاتەی خۆم سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم و ئۆتۆمبێلەكە جووڵا، ئنجا تەقییەوە".
لە درێژی قسەکانیدا نەیشاردەوە کە گومانی هەیە كە لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵەوە و لە دوورەوە چاودێریان كرابێت، ئۆتۆمبێلەكە تەقێندرابێتەوە.
دەشڵێت "ئۆتۆمبێلەكە بە كاملی سوتا، خۆشبەختانە خۆم سەلامەتم و هەندێك لەو پێشمەرگانەی لەگەڵم بوون بە سووكی بریندارن".
" گومان دەكرێت كردەوەیەكی تیرۆریستی بێت، چونكە هیچ گرفتێكمان نەبووە، بۆیە داوا لە دامودەزگاكانی سنوورەكە دەكەم، لە پۆلیس و ئاسایش، لێكۆڵینەوەی ورد لەم بابەتە بكەین. ئێمە لەم سنوورەین و ئاسایشی ناوچەكەمان لە ئەستۆی ئەوانە."( ئەکرەم ساڵح ئەمەشی راگەیاند).
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هیچ زانیارییەکیەکان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردۆتەوە.
ئەکرەم ساڵح ماوەیەکی زۆرە لە گەرمیان بەرپرسەو پۆستی حزبە لەو دەڤەرە هەبووو تا ئێستا هیچ کێشەیەکی نەبووە، لەم ماوەیەی دوایدا لە کۆنفرانسەکانی پارتیدا لە زۆر ناوچە کێشەو بارگرژی دروستبوو بە گەرمیانیشەوە.
بەرامبەر ئەم رووداوە عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلسی گەرمیان رایەگەیاند " بە روونی دیار نییە رووداوەکە چییە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، تیمی بەڵگە و تاوان و ئاسایش لەوێن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".
بۆ بنینی ڤیدیۆکە لێڕەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکەن..