کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، لە بارەی راگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی گشتیی ئاسایشی هەرێم( پارتی) ، کە" پەکەکەی تۆمەتبار کردبوو بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ٢٢ـی گەرمیانی پەدەکە"، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئێمە ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە و ئەنجوومەنی ئاسایشی تەنها ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، لە ڕاستییدا تەنها ئەنجوومەنی ئاسایشی بنەماڵەی بارزانییە".
لە راگەیەنراوەکەدا پەکەکە دەشڵیت" گەلەکەمان باش دەزانێت کە لە چەندین ناوچەی باشووری کوردستاندا لە کاتە جیاوازەکاندان بە دەستی میت و پاراستن، چەندین شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز تیرۆرکراون، گەلی کورد باش دەزانێت کە بکوژان بە هاوکاریی پاراستن ئەو کردەوەیانەیان ئەنجامداوە و پاش کردەوەکە هەڵهاتوون بۆ هەولێر، ئاشکرایە کە بەرپرسیاری ئەو کردەوانە پاراستنە".
شەوی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم( پارتی) لە راگەیەنراوێکدا پەکەکە تۆمەتبار کرد و وتی" ماوەیەکە گرووپی تێکدەری پەکەکە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو هەوڵی تیرۆرکردنی هاووڵاتییانی هەرێم و کادیر و ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن، بە کارە شەڕەنگێزییەکانیان زیان بە سەروماڵی هاووڵاتییانی هەرێم دەگەیەنێنن لە دوایین کردەوەی شەڕەنگێزییان لە ڕۆژی ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ بەهۆی بۆمبی لکێندراوەوە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی باڵای حزبییان لە شاری کەلار کردە ئامانج".
دەقی راگەیەنراوەکەی پەکەکە:
پەدەکە بە پروپاگەندەی درۆ ئاسا دەیەوێت پەکەکە ڕەش بکات، ڕۆژەڤ بگۆرێت و تاوانباران بشارێتەوە، گەلەکەمان باش دەزانێت کە پەکەکە تەڤگەرێکی کۆمەڵگەیی دیموکراتیکی ژینگەی و ئازادییخوازە، لە هەمان کاتدا گەلەکەمان ڕاستینەی زهنیەتی پیاوسالاری و دژبەری ژنان و دووژمنایەتی ژینگە و سرووشتی لەلایەن پەدەکە باش دەزانێت، هەروەها پەدەکە لە ئاگرکەوتنەوەکانی هەولێر و کەرکووک، پەکەکەی تۆمەتبارکرد، بەڵام بە بەڵگە و دەلیل سەلمێندرا ئەو ئاگرانە بە هەماهەنگی پەدەکە و میت، ئەنجامدراون.
ئەنجوومەنی ئاسایشی تەنها ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، لە ڕاستییدا تەنها ئەنجوومەنی ئاسایشی بنەماڵەی بارزانییە، بە شێوەی ئەنقەست و نامەردانە، پەکەکە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی پەدەکە نیشان دەدات، ئێمە ئەم تۆمەتە بێبنەما و ناحەقە ڕەتدەکەینەوە، دوای ئەم ڕاگەیاندراوە پەدەکە بە ئەنقەست لە دژی بەڕێوەبەرایەتی ئێمە دەرکەوتووە، لە هەر کوێی باشووری کورستان دەبێت با ببێت، هەر ڕووداوێک بەسەر هەر هاوڕێیەکماندا بێت پەدەکە لێی بەرپرسیارە.
گەلەکەمان باش دەزانێت کە لە چەندین ناوچەی باشووری کوردستاندا لە کاتە جیاوازەکاندان بە دەستی میت و پاراستن، چەندین شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز تیرۆرکراون، گەلی کورد باش دەزانێت کە بکوژان بە هاوکاریی پاراستن ئەو کردەوەیانەیان ئەنجامداوە و پاش کردەوەکە هەڵهاتوون بۆ هەولێر، ئاشکرایە کە بەرپرسیاری ئەو کردەوانە پاراستنە.
گەلی کورد لە ساتەوەختێکی مێژوویی و گرنگدا دەرباز دەبێت، دەبێت هەموو گەلی وڵاتپارێز، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیست، حزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان لە دژی خیانەت و هاوکارییەکانی پەدەکە ببنە یەک، بۆیە دەبێت گەلەکەمان بزانێت تەنها بەم شێوەیە هەبوون، ئازادیی و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان پارێزراوە.