سەرچاوە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە " پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی ڕاکان جبوری چوونەتە ناو هاوپەیمانییەکی سێ قۆڵی نوێ” دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان".
بەپێی زانیارییەکانی ئەو میدیایانە، ئەم هاوپەیمانییەی ئێستا ٧ ئەندام لە ئەنجومەنی پارێزگا لە خۆ دەگرێت و، هەوڵدەدات دوو ئەندامی عەرەبی تر راکێشن بۆ هاوپەیمانێتییەکەیان، بەمەش ژمارەکەیان بگاتە ٩ کورسی و زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگا پێکبهێنن بۆ کاندیدکردنی پارێزگارێکی نوێ دوور لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان".
"پارتی دیموکرات دەیەوێت تۆڵەی یەکێتی نیشتمانی بکاتەوە لەو کارەی لە نەینەوا کردی، دوای ئەوەی ئەم دووەمیان لەگەڵ بلۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی بابل بە سەرۆکایەتی ڕەیان ئەلکیلدانی چووەتە هاوپەیمانێتییەکەوە، پارتی دیموکراتیان خستە دەرەوەی گەمەکەو لە پۆستە ئیدارییەکان دوورخرانەوە"( ئەم میدیانە وا دەڵێن ).
ئەم هاوپەیمانێتییە دەیەوێت جارێکی تر راکان جەبوری کاندید بکەنەوە بۆ پارێزگاری کەرکوک.