بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لە پارێزگای سلێمانی ( ٢١) تیرۆریستی داواکراویان دەستگیر کرد کە لەناویاندا دوو گەورە تیرۆریست و بەرپرسی ئەمنی وویلایەتی ( فەلوجە و دیجلە )هەبووە".
لە راگەیەنراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاند" لە چالاکییەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بووە، بەفەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا لە پارێزگای سلێمانی ( ٢١ )تیرۆریستی (داعش) دەستگیربکەن کە داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق، تیرۆریستان بەئامانجی خۆحەشاردان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لەئەنجامی دانپێدانانی تیرۆریستان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت پیلاندانەر و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی بوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە لەناویاندا دوو گەورە " تیرۆریست " و بەرپرسی ئەمنی وویلایەتی ( فەلوجە و دیجلە )هەبووە.
لە ئێستادا " تیرۆریستان " بەماددەی( ٤ )ی تیرۆر داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق، لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکانیان ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کران.