گۆڕان لە هەولێر پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی پچڕاند

مەكۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان وەك هەڵوێستێك بەرامبەر بەوەی بەرامبەر بە هەڵوسوڕاوێكیان كراوە، بڕیاریدا بە پچڕاندنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و پارێزگاری هەولێر.

مەكۆی هەلێری بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی گرتنی هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەم ئەمڕۆوە پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پارتی و پارێزگاری هەولێر دەپچڕێنین".

هێمن شێخانی، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەكەدا ئاماژەی بەوەکرد  تیمی پارێزەرانمان ئامادەكردوە و لە بنكەی پۆلیسی توڕەق سكاڵامان تۆماركرد، بەڵام وتەیان لێ وەرنەگرتین و وتیان ئەمە پرسێكی سیاسیە.

وتیشی" لەم حەقەی خۆمان خۆش نابین، داواكارین یاسا سەروەر بێت و ئاسایشی پارتی داوای لێبوردن لە بزوتنەوەی گۆڕان بكات".

جەختیشی كردەوە" ئەوەی بەرامبەر بە هەڵسوڕاوێكی گۆڕان كرا بەهیچ شێوەیەك لێی بێدەنگ نابن".

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ٥ ساڵی ڕابردوودا گۆڕان زۆر هەوڵیدا تاوەكو تەواوی لایەنە سیاسییەكان برا و تەبابن و ئەم بارودۆخە خراپەی بەسەر قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا هاتووە و بەسەر هاوولاتیاندا هاتووە لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری بكەین، بەڵام كێشەكان قوڵتر بوونەوە و هەندێك وایان كرد ئەوەندەی لە خەمی گیرفانیان بن، ئەوەندە لە خەمی هاووڵاتیان نەبوون و حكومەتی هەرێم ، حكومەتێكی شكستخواردوو بوو، كە نەیتوانی لە خزمەتی خەڵكی هەرێم بێت.


PM:08:00:23/07/2024