بۆ کەرکوک، یەکێتی‌و پارتی تا ئێستا ناکۆکن لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد


لە پەراوێزی کۆبوونەوەکی نێوان یەکێتی و پارتی، یەکێتی رژدە لەسەر دانانی پارێزگارێک لە حزبەکەی خۆی، پارتیش دەیەوێت کوردێکی سەربەخۆ دابنێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە لە میانەی سەردانێکی عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی بۆ لای جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد "سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک لەهەوڵدان بۆ رێککەوتن لەسەر پارێزگاری شارەکە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رژدە لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ خۆی بێت". 

بەرامبەر ئەوە عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی رایگەیاند، "لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک لەگەڵ یەکێتی کۆبووینەوە، بەڵام نەمانتوانی پارێزگارێکی کوردی سەربەخۆ بۆ کەرکوک دابنێین".

وتیشی "پرسی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک وابەستەی تەواوی ناوچە دابڕێندراوەکانە و پارێزگار بە لایەنێک بەتەنیا دانانرێت".

عەلی حسێن نەیشاردەوە "لەگەڵ یەکێتی بۆچوونی جیاوازمان هەیە، بەڵام بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان کۆماندەکاتەوە".

ماوەیەکی کەم ماوە لەبەردەم لایەنە براوەکانی کەرکوکدا دوای کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجوومەنی پارێزگا کە دەبێت لە ٣٠ رۆژدا لایەنە سیاسییە براوەکان رێک بکەون پارێزگارێک بۆ شارەکە دیاریی بکەن.



PM:04:09:24/07/2024